بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا باسی له‌وه كردوه، وه‌زاره‌ته‌كه به فه‌رمی عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیای له به‌غدا ئاگادار كردوه‌ته‌وه له ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌یاننامه میدیاییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له (۸ی ۸ی ۲۰۲۵)، که حکوومه‌تی عێراق به پێشێل کردنی نۆرمه دیپلۆماسییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی ده‌زانێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، باڵیۆزی بەریتانیا له‌لایه‌ن محەمەد حوسێن، جێگری سکرتێری کاروباری ده‌ره‌وه بانگهێشت كراوه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی به‌غدای پێگه‌یاندوه، هاوكات نیگەرانیی قووڵی حکوومەتی دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە ئەو هەڵسوکەوتە پێچەوانەی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ڤیەننایە بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، کە نوێنەرانی دیپلۆماسی پابەند دەکات بە ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێساکانی دەوڵەتان و دووركه‌وتنه‌وه لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆی بەدوور بگرێت.
حکوومەتی عێراق داوای لە باڵیۆزی بەریتانیا كردووه، کە خۆی لە هەر لێدوانێک یان چالاکییێکی دیکە لەو جۆرە بەدوور بگرێت و بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە پاڵپشتی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات بکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لە پابەندبوون بە پەیوەندییە دیپلۆماسییە بنیاتنەرەکان و بەرزڕاگرتنی پرەنسیپەکانی ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان کردەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕۆژی هەینی ڕابردوو (۸ی ۸ی ۲۰۲۵) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، پێویستی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە عێراق نەماوە.
Your Comment