١٠ ئاب ٢٠٢٥ - ٠٨:٤٥

ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە

تورکیا لە شەڕی دژی تیرۆردا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیەوە
ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە

لە وتارێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند وڵاتەکەی چووەتە قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ناسراو بە (تورکیای بێ تیرۆر) هەروەها ڕایگەیاند کە تیرۆر لە نیو سەدەی ڕابردوودا نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپڕێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا لە سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لەو پرۆسەیەدا کە بە (تورکیای بێ ترۆر) ناسراوە.

ناوبراو وتیشی: "لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی نیشتمانی پێکەوەبوون و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان، هەنگاوێکی گرنگی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە چوارچێوەیەکی دیموکراسیدا هەڵگیردراوە".

ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم کۆمیسیۆنە بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە جیاجیاکان دەستی بە کارەکانی کردووە، هەروەها وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ و سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی(میت)یش ئامادەی بوون، جەختی لەوە کردەوە کە تیرۆر لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ۲ ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووریمان گەیاندووە و هەزاران گەنجمانی لێسەندۆتەوە و نامانەوێت چی تر ئەم میللەتە دۆڕاو بێت.

هەروەها وتیشی حکوومەت و دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیا بە ڕێبازێکی ستراتیژی و (ئەنجامدانی ئەرکی قورس) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان لە سنوورەکانی سووریاوە تا دەریای ناوەڕاست و لە قەفقاز تا لیبا ئامادەن و چالاکن.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند لەم پرۆسەیەدا هەم شەڕی تیرۆر و هەم بەهێزکردنی ئابووری و دیپلۆماسیی بازرگانی هاوکات بەرەو پێش دەچێت.

ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە

ئەردۆغان هەروەها وتیشی لە مانگی تەمووزدا بە ۲٥ ملیار دۆلار هەناردە کردنی کاڵا و تەکنەلۆژیا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕێندراوە و گەیشتۆتە زیاتر لە ۱٠۱ ملیار دۆلار.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە تورکیا هاوشانی گەشەسەندنی ئابووری، پێداگری لە سەر سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ لە سەر بنەمای دادپەروەری و ئاسایشی مرۆیی دەکات و ئەم ڕێبازە وایکردووە تورکیا ببێتە ئەکتەرێکی کاریگەر لە سەر میزەکانی ئاشتیی نێودەوڵەتی.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان و چینە جیاوازەکان کرد کە پشتیوانی لەم «هەنگاوە مێژووییە» بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر و پتەوکردنی هاودەنگی نیشتمانیی.

News ID 225891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha