کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه و هاوڕا بوون که سوود له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.
له‌م باره‌یه‌وه، باڵیۆزی به‌حرێن وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له هه‌ولێر کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
Your Comment