بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ی ژماره ۲۳۸ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی عه‌بدولساده فرێجی ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ته‌هجی وه‌ته‌نی ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی نیشتمانی و ناوچه‌یی.
باسی له‌وه‌ش کردووه، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ئاماده‌کارییه‌کانی داموده‌زگاکان کرا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی پێشکه‌ش کردنی پاڵپشتی پێویست و ته‌واوکردنی سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریدا ڕاسپارده بۆ چوار سه‌رۆکایه‌تییه‌که ئاڕاسته بکات، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی نووسراوی گره‌نتی بۆ پاکی و شه‌فافیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان".
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی یه‌کخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌رکه‌وتنی زیاره‌تی ملیۆن که‌سی بۆ یادی ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حوسێن".
Your Comment