بۆری نەوتی خاوی تورکیا-عێراق توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و ۵۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە

وەزیری وزەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، داوامان کردووە بۆری نەوتی عێراق- تورکیا بەتوانای ۱.۵ ملیۆن بەرمیل کاربکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هێڵی بۆری نەوتی خاوی تورکیا-عێراق، توانای گواستنەوەی (ملیۆنێک و ۵۰۰ هەزار) بەرمیل نەوتی هەیە. لە ئێستادا هیچ جۆرە گواستنەوەیەکی نەوت نییە. تەنانەت کاتێک نەوت گواستراوەتەوە، هیچ کات بە تەواوی توانای خۆی نەبووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا وەبەرهێنانی زۆرمان کرد بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە کارایی بهێڵدرێتەوە.

ئاڵپارسلان بایراکتار دەشڵێت: لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێیەکەدا وتمان، پێویستە میکانیزمێک هەبێت بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە تەواوی (بە تەواوی توانای خۆی) بەکاربهێنرێت. ئەو دەقەی کە ناردوومانە لەو چوارچێوەیەدایە.

وەزیری وزەی تورکیا ئاشکراشی کرد، دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک لە ڤیەننا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی کۆبوینەوە و باسمان لەو هێڵی بۆریە کردووە.

News ID 225832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha