مەسعوود بارزانی و کونسوڵی فەرەنسا پێشهات و ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسوڵی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیێکدا دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ۲۹ی تەممووزی ۲۰۲۵، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان برێیم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی و هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئالوگۆڕ کران.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.

News ID 225827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha