بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئایەتۆڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێکی له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی له که‌رتی غه‌ززه بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه: "گه‌لی فه‌له‌ستین له که‌رتی غه‌ززه که ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵه ڕووبه‌ڕووی کوشتن و وێرانکاریی بوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان و چه‌ند ڕۆژێکه ئیسرائیل پرۆسه‌ی برسی کردنی ئه‌و گه‌له‌ی ده‌ستپێکردووه و به‌دخۆراکی و برسێتی بێئهژمار، ڕووبه‌ڕووی منداڵ، نه‌خۆش، گه‌وره و بچووکی که‌رته‌که کردوه‌ته‌وه".
نووسینگه‌ی سیستانى نووسیویه‌تى: "ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی له ئیسرائیل ناکرێت ده‌ست له‌و دڕنده‌ییه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام خۆ چاوه‌ڕوانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌کرێت چیتر ڕێگه به به‌رده‌وامی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه نه‌ده‌ن و ئه‌وپه‌ڕى توانا و هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل واز له‌و دڕنده‌یی و ڕه‌فتاره نامرۆییه‌ی بهێنێت و بوار به گه‌یاندنی هاوکارییه مرۆییه‌کان بۆ که‌رته بدات".
نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانى عێراق ڕاشیگه‌یاندووه: "هه‌ر مرۆڤێکی ویژدان زیندوو، کاتێک دیمه‌نه ترسناکه‌کانی پرۆسه‌ی برسی کردنی خه‌ڵکی غه‌ززه ده‌بینێت، به‌رگه ناگرێت".
Your Comment