شەممە ۱۹ـی تەممووزی ۲۰۲۵، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆ بووتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە بارودۆخی ئێستای سووریا و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ هێورکردنهوهی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە کردووە.
هەروەها مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوی جیددی بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکان و سووریایێکی یەکگرتوو، ئاشتی، خۆشگوزەران و داهاتوویێکی سەقامگیر بۆ هەموو سوورییەکان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەکە، تۆم باراک و عهبدی هاوڕا بوون کە ئێستا کاتی یەکگرتنهوهی سووریایه.
هاوکات تۆم باراک سوپاسی ڕۆڵی مەزڵووم عەبدی بۆ سەرکردایەتی کردنی هەسەدە و هەماهەنگییان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردووه.
Your Comment