بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا بڵاوی کرده‌وه، که نوێنه‌رانی ئه‌مریکا و فەڕه‌نسا ئاماده‌ی بوون و کۆبوونه‌وه‌کانی به هه‌نگاوێکی گرنگ وه‌سف کرد بۆ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌یێکی جددی وتوێژی سووریا و سووریا.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر، سوپاسی ئه‌مریکا و فەڕه‌نسای کرد بۆ به‌رده‌وامی پاڵپشتییه‌کانیان و جه‌ختی کرده‌وه که فره‌چه‌شنیی سووریا مه‌ترسی نییه به‌ڵکوو سه‌رچاوه‌ی هێزێکه که ده‌بێت بپارێزرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هێزه‌کانی سووریا بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری و ئاشتی کرده‌وه و داوای سیسته‌می فره‌یی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی جێنده‌ری و ده‌ستورێکی کرد که مافی هه‌موو پێکهاته‌کان زامن بکات، ئه‌م داواکاریانه‌ش له ساڵی ۲۰۱۱ه‌وه به ناوه‌کی شۆڕشی سووریا داده‌نرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئاماده‌یی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ده‌ربڕی بۆ تێکه‌ڵبوون به دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و به‌شداری کردن له داڕشتنی ده‌ستوورێکی نوێ که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی سوورییه‌کان بێت و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که به‌رپرسیارێتی نیشتمانی هه‌ڵبگرن و هه‌نگاوی توندوتیژی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون له سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی دیالۆگ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاشکراشی کردووه: "دوای چه‌ندین ساڵ له ململانێ و دوورکه‌وتنه‌وه، دانیشتنی هێزه‌کانی سووریا له‌سه‌ر یه‌ک مێز بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کان به جددی و شه‌فافیه‌ت ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و مێژوییه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه‌کانی سووریادا که بوه‌ته پێویستییێکی نیشتمانی، تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی گفتوگۆی به‌رپرسیارانه ده‌توانرێت به‌ده‌ست بهێنرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
بۆ رای گشتی
کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی سووریا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتەکانی ئەمریکا و فەرەنسا، هەنگاوێکی چارەنووسساز پێکدەهێنێت بەرەو دەستپێکردنی پرۆسەیەکی جیدیی دیالۆگی سووری-سووری؛ پرۆسەیەک کە لە سەرەتای شۆڕشی سووریاوە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین.
لەم چوارچێوەیەدا، بە گەرمیی سوپاسی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری فەرەنسا دەکەین بۆ رۆڵی بنیاتنەرانەیان و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری، ئاشتی و دیموکراسی لە سووریا.
دوای ساڵانێک لە ململانێ و دابڕان، دانیشتنی هێزە سووریاییەکان لەسەر مێزێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بە شێوەیەکی جیدی و شەفاف، دەستکەوتێکی سیاسی و مێژووییە. گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان لایەنە کاراکانی سووریادا بووەتە پێویستییەکی نیشتمانی، تەنیا لە رێگەی دیالۆگی بەرپرسیارانەوە دەتوانرێت بەسەریدا زاڵ بین.
کاتی ئەوە هاتووە ئەو گوتارە تێپەڕێنین کە هەڕەشەی پەرتکردنی پێکهاتەی سووریا و قووڵکردنەوەی دابەشبوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات؛ فرەڕەنگی لە سووریادا هەڕەشە نییە بۆ سەر یەکێتییەکەی، بەڵکو سەرچاوەی هێزە کە دەبێت بپارێزرێت و بچەسپێنرێت. هاوبەشی، نەوەک دوورخستنەوە، بناخەی بنیاتنانی دەوڵەتە.
ئێمە بە روونی و بێ هیچ دوودڵییەک رایدەگەیەنین کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بنەمایەکی سازش هەڵنەگرە و کۆڵەکەیەکی پتەوە لە دیدگای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی لەگەڵماندا لە پرۆژەی گۆڕانکاریی نیشتمانیدا بەشدارن. زیادەڕۆیی لەم دۆسیەیەدا تەنیا خزمەت بەوانە دەکات کە دەیانەوێت دەرفەتەکانی چارەسەری سیاسی تێکبدەن.
ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆ دەیخەینەڕوو—بۆ سیستەمێکی دیموکراسیی فرەیی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی جێندەری و دەستوورێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات— نوێ نین. بەڵکو کرۆکی ئەوەن کە سووریاییەکان لە ساڵی ۲۰۱۱ـەوە بۆی هاتوونەتە سەر شەقام. رەتکردنەوەی ئەم داواکارییانە و ناوزڕاندنیان بە جوداخوازی، شێواندنێکی بەئەنقەستی راستیی خەباتی سووریایە دژی ستەمکاری.
سووریاییەکان دەیان ساڵ بەدەست سیستمێکی ناوەندییەوە ناڵاندیان کە دەسەڵات و سامانی قۆرخکرد، ویستی نێوخۆیی سەرکوت کرد و وڵاتی بەرەو قەیرانی یەک لەدوای یەک برد. ئەمڕۆ، ئێمە ئاواتەخوازین لە بنیاتنانی سووریایەکی نوێ‌دا ببینە هاوبەشی کارا، سووریایەکی ناناوەندی کە هەموو رۆڵەکانی لە باوەش دەگرێت و مافەکانیان بە یەکسانی مسۆگەر دەکات.
ئێمە بە ئامانجەکانی شۆڕشەکانی ۱۵‌ی ئادار و ۱۹ی تەممووزەوە پابەندین کە داوای دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی دەکەن؛ دووپاتی دەکەینەوە، بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی‌دا بژاردەی ستراتیژیی ئێمەیە. ئێمە بەوپەڕی تواناوە کار بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی دانوستاندنەکان دەکەین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای دیموکراسی و بەشداریکردن لە داڕشتنی دەستوورێکی نوێ‌دا کە رەنگدانەوەی ئاواتەکانی هەموو سوورییەکان بێت، دەردەبڕین.
لەسەر ئەم بنەمایە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لە ئەستۆ بگرن، واز لە گوتاری رق و کینە و تووندوتیژی بێنن و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک ببنەوە کە دەیەوێت وڵات بەرەو ململانێی ناوخۆیی وێرانکەر ببات؛ هەروەها داوا لە هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەین لەم قۆناخە هەستیارەدا بۆ پاراستنی دیالۆگی سووریایی لە هەوڵەکانی لەباربردن و بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراسی و دادپەروەر دەردەبڕین.
لەگەڵ رێزی بێپایان
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا
۱۳ی تەمموزی ۲۰۲۵
Your Comment