ئەشکەوتی جاسەنە و پرۆسەی ئاشتی/ ئارێز عەبدوڵڵا

 ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادداشتێکی کورتدا باس لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکەی لە ئەشکەوتی جاسنە دەکات بە دووهەمین هەنگاوی مێژووی ئەو گرووپە وەسفی دەکات لە پێناوی هێنانەدی ئاشتی و چارەسەر کردنی پرسی کورد. ناوبراو پێوایە هەڵبژاردنی ئەم ئەشکەوتە کە سەد ساڵ پێش ئێستا پێگەی بەرخۆدانی شێخ مەحموودی حەفید لەدژی داگیرکاری بوود پەیامێکی سیاسییە بۆ تورکیا و جیهان.

دەقی یادداشتەکە:

یەکەم: ئەمڕۆ پڕوسەی سيمبولیی لە ئەشکەوتی جاسەنە بەڕێوەچوو. ئەو پڕۆسەيە زۆر گرنگە، چوونکە دووەم هەنگاوی پەکەکە، يە لە پێناوی هێنانەدی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد.

ئێستا نەک هەر پەکەکە، بەڵکوو جيهان چاوی لەسەر هەنگاوەکانی تورکيا و وتارە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغانە. با چاوەڕێ بين. هيوادارين لە ئاستی پێويستی قۆناغەکە بێ.

دووەم: هەڵبژاردنی ئەو شوێنە زۆر گرنگ و ئاماژەدارە، چوونکە سەد ساڵ زووتر شێخ مەحموودی نەمر کردبووی بە بارەگای سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی داگيرکەران و دەرکردنی ڕۆژنامەی بانگی حەق. واتە لەوێ بانگی حەق دەدرا.

ئەمڕۆش دوای  لە هەمان شوێن بانگەوازی ئاشتی و کۆتايهينان بە شەڕ کرا.

کۆتاييهێنان بە شەڕ لە پێناوی دەسپێکردنی ديالۆگ و خەباتی ديمۆکراسی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەيەی سەد ساڵە هۆکاری رشتنی خوێنی گەلانی کورد و تورکە، سەرەتای قۆناغێکی مێژوويە، کە ئەگەر دەوڵەتی تورکيا هەنگاوی پێويست باوێ، بارودۆخی ناوچەکەش دەکۆڕێ.

سێيەم: هاتنە خوارەوەی کچ و کوڕە گەريلاکان لە شاخ و سووتاندنی چەکەکانيان گومانی نەهێشت، کە ئەوان ئاشتيان دەوێ و لە دەستبەرداربوونی خەباتی چەکداری ڕاستگۆن. لە چاوەڕوانی هەنگاوەکانی دەوڵەتيش بە هەمان ڕێگادا چوونەوە شاخ. ئەوەش واتايەکی گەورەی دەدا.

بە کورتی و بەکوردی ئەو چەکدانانە سيمبوليە پڕ لە ئاماژەی واتادار بوو.

News ID 225730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha