بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی ۶ی تەممووزی ۲۰۲۵ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەێیندراوێکدا گیان لەدەستدانی ۵ سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە ڕاگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۷ی تەممووز، وەزارەتەکە لە ڕاگەیێندراوی دووەمیدا گوتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ ۸ سەرباز بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێیەمین ڕاگەیێندراویدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن، بۆ ۱۲ کەس بەرزبووەوە.
بەپێی میدیای تورکیا، ڕۆژی ۶ی تەممووز، هێزێک کە لە ۱۹ سەرباز پێکهاتبوو بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی مەلیح بۆزکوڕ، کە ڕۆژی ۲۸ـی ئایاری ۲۰۲۲ بە دەستی پەکەکە کوژرابوو و تەرمەکەشی لە دەستی پەکەکە بوو، چوونە نێو ئەشکەوتێک.
لە ئەشکەوتەکەدا گازی میسان هەبووە و ئەوەش هۆکاری مردنی سەربازەکان بووە.
Your Comment