بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی هاوپه‌یمانیی ۱۹ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی لەبارەی دەستگیر کردنی سیپان ئامێدی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی بڵاو کرده‌وه، و دەڵێت: " له پارێزگای دهۆک، هێزێکی ئه‌منی سیپان ئامێدی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی ده‌ستگیرکرد".
فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، "ڕفاندویانه و به‌ره‌و شوێنێکی نادیاریان بردوه" هۆکاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که په‌رله‌مانتاره‌که‌یان "ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرتووه".
تۆڕی هاوپه‌یمانیی ۱۹ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه: به پێی مادده‌ی ۲۴ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان "ئه‌ندام له رۆژی سوێند خواردنی یاساییه‌وه پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی ده‌بێت و ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌تی په‌رله‌مان ته‌نازولی لێ بکات"، هه‌روه‌ها "ئه‌ندام ئازادیی ئاخاوتن و راده‌ربڕینی ته‌واوی له‌کاتی ئه‌نجامدانی کاری په‌رله‌مانیدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک ره‌چاوی رێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی یاسا کارپێکراوه‌کاندا بکات".
تۆڕی هاوپه‌یمانیی ۱۹ باسی له‌وه‌شکردوه، پێشتریش رۆژی پێنجشه‌ممه ۲۶ی (حوزه‌یران/۶)، له شاری سلێمانی، هێزێکی ئه‌منی عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ڵوێستیان ده‌ستگیرکرد، هه‌مان رۆژ ئازاد کرا.
تۆڕی هاوپه‌یمانیی ۱۹ جه‌خت ده‌کاته‌وه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان "بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بوانی په‌رله‌مانه و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزه‌کانی یاسادانانیش ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ده‌دات، بنکه‌یه‌کی پۆلیس یان ئاسایش ناتوانێت ئه‌و پارێزبه‌ندییه هه‌ڵبگرێت".
تۆڕی هاوپه‌یمانیی ۱۹ باسی له‌وه‌شکردوه، پێویسته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆ ئه‌رکی خۆیان به‌بێ ترس له لێپێچینه‌وه یان تۆقاندنیان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ستبه‌جێ سیپان ئامێدی ئازاد بکه‌ن.
Your Comment