لە دێرەزوور گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی 'ئەلرواد' لە ڕۆژئاوای دێرەزوور، دۆزرایەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، لەسەر زاری سەرچاوەیێکی بەرگریی شارستانی، بڵاوی کردەوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن ئاسایشی تاوانی پارێزگای دێرەزوور و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەوە دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەکە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە و هەموو ڕێکارە پێویستیەکانیان گرتووتەبەر و کارەکانی هەڵدانەوە و پشکنین بەردەوامە.

ئەو سەرچاوەیە پێشبینی بوونی گۆڕ و تەرمی دیکەی لە هەمان ناوچەدا کردووە بەهۆی نزیکیی لە خاڵە ئەمنییەکانی سەر بە هێزەکانی ڕژێمی پێشوو،  "کە  بەدرێژایی ۱۴ ساڵ دانیشتوانی ناوچەکەی دەستبەسەر کردووە و دواتر کوشتوونی و تەرمەکانیانی شاردۆتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "خەڵکی دێرەزوور بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی پێشوو کۆمەڵکوژ کراون، تەرمەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا شاردراوەتەوە، چ لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و چ لە جەرگەی پارێزگاکەدا، هەروەها پێ دەچێت دەیان گۆڕی لەو جۆرە لە دێرەزوور هەبن".

News ID 225669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha