ئەردۆغان لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆ دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند ڕەنگە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندی دەم پارتی، دیدارێک ساز بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو، لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆ ببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بایەتێکی پەیوەست بەپرۆسەی ئاشتی.

ناوبراو وتیشی: "ئەوان و پارتەکانی دیکە دەتوانن لە پەرلەماندا ڕوونی بکەنەوە کە چی لە دەستوری نوێ تێگەیشتون لەبارەی دەستورێکی مەدەنی و ئازادیخواز".

لەبارەی پارتی گەلی کۆماری ( جەهەپە) ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو پارتە سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکانی تورکیا، قسەیێکی بۆ وتن نەماوە و بوەتە دیلی ئارەزووی ژمارەیێک ڕاوکەری پۆست و پلە و پایە".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد: "لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە ئاگادار کراوەتەوە، کە بەشداری گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات کە ڕەنگە لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت".

News ID 225657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha