بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی لە دانیشتنی جنێڤ هەڵوێستی ئێرانی بەرامبەر بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستاندن دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر مافی ئێران بۆ "بەرگری کردن لە خۆی" کردەوە و وتی: "بەردەوام دەبین لە پەیڕەوکردنی مافی ڕەوامان لە بەرگری کردن لە خۆمان." لەبارەی توانای سەربازیی ئێرانەوە، بە روونی گوتی: "ئامادە نین دانوستاندن لەسەر توانا بەرگرییەکانمان بکەین."
عێراقچی، وتیشی ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و رایگەیاند، "ئێران بەردەوام دەبێت لە بەرگری کردن لە خۆی لە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل".
Your Comment