دەزگای ئاسایشی هەرێم ده‌نگۆی بۆردوومان کردنی چەند ناوچەیێک ڕەت دەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردوومان کردنی چەند ناوچەیێک لە هەرێمی کوردستان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ كردوه‌: "لە نزیک گوندی (هۆمەرقەوم)، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هەروەها بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری (چیای سورێن) چەند پاشماوەیێکی جەنگی (مین) تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردوومان کردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.

News Code 225606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha