بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جەلال تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئه‌م كارانه بنچینه‌كانی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لاواز ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییێكی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئه‌مه‌ی ئێستا ڕووده‌دات ته‌نها كارێكی بێباكانه نییه، به‌ڵكوو به‌ئامانجگرتنی به‌ئه‌نقه‌ست و په‌كخستنی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه دیپلۆماسییانه‌یه كه سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستیپێكردوون".
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕوونیشی كردۆته‌وه: "هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی هاوسه‌نگ و سه‌قامگیر، له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه بوونه‌ته هۆی دانانی بناغه‌یێک بۆ به‌ره‌وپێشچوون بۆ داهاتوو، ئه‌م كارانه‌ش هێرشێكی ڕاسته‌وخۆن بۆسه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌م هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌تایبه‌ت سڤیله‌كان، كه به‌م ئازاره قورس و سه‌خته‌دا تێپه‌ڕده‌بن، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هه‌نگاوی ڕاسته‌وخۆ بنێت بۆ ڕێگری كردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیان به ئاشتییێكی هه‌میشه‌یی هه‌یه ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوه ده‌ستده‌كه‌وێت".
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌ش کردووه: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیر بێت و به ئاشتی بمێنێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ دڵنیابوونه‌وه له پارێزگاری كردن له خه‌ڵكه‌كه‌مان و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه زۆر به جددی كارمان بۆ كردوه، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه ئاڵۆزی چوارده‌وری گرتووین".
Your Comment