بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵگیرساوه كاولكاریه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه كرد، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ی كرانه‌سه‌ر سه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و جه‌ختی كرده‌وه: "چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی و گفتوگۆ خزمه‌ت به ئارامی و ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه ده‌كات و ده‌خوازین عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م ئاڵۆزیانه به‌دووربن".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو داوایكرد، له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانی سه‌نته‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و لێبڕاوانه كاربكه‌ن بۆ خزمه‌تی توێژی لاوان له‌م هه‌رێمه پڕ له قه‌یران و پڕ نه‌هامه‌تیه‌دا ببنه هیواو ئومێد بۆ لاوان و هاوكاریان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی توانا و به‌هره‌كانیان و ئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یێكی هۆشیارانه، هه‌روه‌ها هاوكاریان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و هاندانیان بۆ دروستكردنی خێزان و پێگه‌یاندنی لاوی به‌رپرسیارو هۆشیار.
Your Comment