بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌کى ته‌له‌فۆنيى له تونجه‌ر باکرهان، هاوسه‌رۆکى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى)يه‌وه پێگه‌يشت؛ هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتوویەتی: "لە قۆناخی ئێستا و داهاتووشدا پێویستیان بە رۆڵ و پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی دەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی".
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌که‌دا باکرهان به‌ناوى خۆى و ده‌م پارتیيه‌وه پيرۆزبايى جه‌ژنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى کوردستان کردووە و هيواى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، باکرهان: "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و کۆششى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا له تورکيا کرد، دووپاتى کرده‌وه که وه‌کو قۆناخه‌کانى پێشتر، له قۆناخى ئێستا و له داهاتووشدا پێويستيان به ڕۆڵ و پشتگيريى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى".
Your Comment