بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بارەگای باڵیۆزی ئەمریكا لە دیمەشقی پێتەختی سووریا ئاڵا هەڵكرا؛ تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادەی مەراسیمەكە بوون.
نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا ئەمڕۆ گەیشتە بارەگای باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشق؛ ئەمە یەكەم سەردانی بوو دوای داخستنی باڵیۆزخانەكە لە ساڵی ۲۰۱۲و هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا.

بە ئامادە بوونی تۆماس باراک پاش سێزدە ساڵ بارەگای باڵیۆزی ئەمریکا لە پێتەختی سووریا کرایەوە.
News Code 225516
Your Comment