بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازيى له هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريکا ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شانديکى ياوه‌ريان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا بره‌ودان به پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمریکا و هاريکاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى لە بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستانيان تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
لایخۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مريکا له عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان لە بوارە جياکاندا کرده‌وه، به‌تايبه‌تى باسى له ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريکى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندى ميوان وێڕاى ستايشى پيشکه‌وتنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که ئه‌مريکا به بايه‌خێکى زۆر و وه‌ک هاوپه‌يمانێک له عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پابه‌نديى ئه‌مريکا بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا که کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێم ئاماده‌ی بو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێکگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داکۆکييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌که کرده‌وه.
Your Comment