بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ڕووداوه سیاسییه‌كانی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، كۆ بۆوه.
لە کۆبوونەوەکەی مەسەدە-دا هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، به‌شداربوان ڕایانگه‌یاند: قۆناغه‌كه پێویستیی به ڕێگای ئاشتییانه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی هه‌رێمی هه‌یه ده‌یانه‌وێت ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام بن و ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كان تێكبده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كۆسپ له به‌رده‌م سه‌قامگیری گشتیی ناوچه‌كه.
په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سووریا، مه‌سه‌ده باسی له هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و جه‌ختی كرده‌وه، "ئارامی و سه‌قامگیری سووریا ده‌بێته ئارامی بۆ ناوچه‌كه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان كه پشتگیری‌یان له چاره‌سه‌ری سیاسی گشتیی كردوه، پێشوازی كرا و ده‌ستوه‌ردانه ناوچه‌ییه‌كان كه دابه‌شبوونی ناوخۆیی زیاد ده‌كه‌ن، شه‌رمه‌زار كران.
له‌یلا قه‌ره‌مان، هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندووه، قورسیی زۆر له به‌رده‌م سووریادا هه‌یه؛ وه‌ک مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌ی ڕه‌ق و نه‌بوونی ڕێگای دادپه‌روه‌ری پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه، "تێپه‌ڕینی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش پێویستیان به لێكگه‌یشتن و دانوستان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مه‌سه‌ده درێژه به ده‌ستپێشخه‌ری و به‌یاننامه ستراتیژییه نیشتیمانییه‌كانی بۆ بونیادنانی سووریایێكی دیموكرات به‌پێی داوای گه‌لانی سووریا ده‌دات.
تایبه‌ت به‌لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی کاتیی سووریا كه ۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ واژۆیان كردووه، مه‌سه‌ده ئاشكرای كردوه، "ئه‌م په‌یمانه هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تییه به‌ره‌و پڕۆسه‌ی سیاسی گشتیی و ڕێگه له دابه‌شبوون ده‌گرێت".
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە کۆتاییدا ڕوونی كرده‌وه، كه پڕۆژه‌ی ناناوه‌ندی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریایه و داوای دروست كردنی هاوپه‌یمانی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتیه‌كانی سه‌رانسه‌ری سووریادا كرد.
Your Comment