ئەردۆغان: لە سەروبەندی کۆتایی هێنان بە تیرۆرداین

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە سەروبەندی کۆتایی هێنان بە تیرۆردایە و جەختیشی لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان کردەوە. بەرەنگاربوونەوەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی بۆ هەنگاریا ڕایگەیاند: توركیا چیتر ناتوانێت بە دەستوورێكەوە بەرەو ئایندە بڕوات كە كودەتاچییەكان نووسیبێتیانەوە، ئێمە ئێستا پێویستمان بە دەستورێكە مەدەنییەكان بینووسنەوە.
ناوبراو وتیشی: پرسیارەكە ئەوەیە ئایا پارتی گەلی كۆماریش (جەهەپە) لە گەشتی نووسینەوەی دەستوریكی مەدەنیدا لەگەڵمان بەشدار دەبێت؟ ئەمە شتێكی گرنگەو ئێمە دەڵێین با دەست لەناودەست بین.
ئەردۆغان وتیشی ئێمە دەستووری نوێمان بۆ وڵاتەكەمان دەوێت نەک بۆ خۆمان. من هیچ نیازێکم نییە دووبارە هەڵبژێردرێمەوە یان جارێکی دیکە خۆم کاندید بکەمەوە.
سەرۆکی تورکیا دەشڵێت با لیژنەكان دروست بكەین و دەستورێكی مەدەنی لە زووترین كاتدا بخەینە بەردەم گەلەكەمان.
ئەردۆغان وتیشی: لەنزیكەوە چاودێریی پرسی (یەپەگە) دەكەین و گرنگە ئیدارەی دیمەشق سەرەنجی خۆی لەسەر ئەم پرسە لانەدات.
ناوبراوو دەشڵێت پێمانوایە ڕۆژانی ئایندە یەكلاكەرەوە دەبن و دامەزراوەكانی ئێمەو هاوتاكانیان چاودێری پرۆسەی تێكەڵبوونی سەرجەم گرووپە چەكدارەكان دەكەن لەناو سوپای سووریادا.

News ID 225481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha