لە تەممووزی ۲۰۱۵دا ئاگربەستی دوو ساڵ و نیوی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆتاییهات و شەڕی نێوانیان دەستیپێکردەوە.
لە ۲۰۱۵ بۆ ۲۰۱۷ شەڕەکە زیاتر لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی تورکیا بوو. لە ۲۰۱۷ـەوە شەڕەکە ناوچە گوندنشینەکانی گرتەوە. لە ۲۰۱۹ـەوە سەرنجەکە زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بوو.
بەگوێرەی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، لە تەممووزی ۲۰۱۵ەوە تاوەکو کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، ۶۴۶ هاووڵاتی سڤیل، ۱۴۹۴ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ۲۲۶ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون و ۴۷۸۶ گەریلای پەکەکە کوژراون.
شەڕی نێوان دوو لایەنەکە بریتی بووە لە تەقاندنەوەی بۆمب، هێرشکردن بە ئارپیجی، کوشتن بە نیشانەشکێن و چەکی دیکە، درۆن، بۆردوومان و تۆپباران.
لەو شەڕەدا زیانە گیانییەکانی تورکیا ۷۱.۶% سەرباز، ۱۹.۶% پۆلیس و ۸.۸% گوندپارێز بوون.
زیانە گیانییەکانی کەسانی سڤیل بەم جۆرە بووە:
- ۱۱.۵% کەسانی تەمەن ۱ بۆ ۱۵ ساڵ.
- ۳۳.۱% تەمەن ۱۶ بۆ ۳۵ ساڵ.
- ۱۴.۴% تەمەن ۳۵ بۆ ۵۹ ساڵ.
- ۵.۱% تەمەن سەروو ۶۰ ساڵ.
- ۳۵.۸% تەمەنیان نەزانراو بووە.
لای پەکەکە، ئەوانەی کوژراون ۲۵.۷% کچ و ژن و ۷۴.۳% کوڕ و پیاو بوون.
دابەشکاریی شەڕەکان بەم جۆرە بووە:
هەرێمی کوردستان
- لە ۰۱-۰۸-۲۰۱۵ تاوەکو ۱۹-۱۲-۲۰۲۴، ۱۲۲ هاونیشتمانیی سڤیل کوژراون.
- لە ۲۵-۰۷-۲۰۱۵ تاوەکو ۳۱-۱۲-۲۰۲۴ لانیکەم هەزار و ۵۶۲ گەریلای پەکەکە کوژراون.
- لە ۰۱-۰۶-۲۰۱۶ تاوەکو ۰۲-۱۲-۲۰۲۴ لانیکەم ۲۳۹ سەربازی تورکیا کوژراون.
کوردستانی تورکیا
- لە نێوەڕاستی ۲۰۱۵ تاوەکو سەرەتای ۲۰۲۵، ۴ هەزار و ۹۳۲ کەس لە هێزە ئەمنییەکان، گەریلا و سڤیل لە ۲۲ پارێزگەی کوردستانی تورکیا کوژراون.
- ۴۴۸ سڤیل، ۳۱۲۷ گەریلا، ۲۲۲ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون و ۱۱۳۵ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
دابەشکاریی زیانە گیانییەکانی کوردستانی تورکیا بەم جۆرەیە:
- پارێزگەی سەمسوور؛ ۱۴ گەریلای پەکەکە و ۸ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون
- پارێزگەی ئاگری: ۱۳ سڤیل، ۳ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۸۵ گەریلا و ۴۲ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئێلیهـ: ۳ سڤیل، ۱۸ گەریلا و ۳۷ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی چەولیگ: ۵ سڤیل، ۶۶ گەریلا و ۳۰ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی بەدلیس: ۵ سڤیل، ۱۲۷ گەریلا و ۳۱ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئامەد: ۹۳ سڤیل، ۴۸ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۳۶۶ گەریلا و ۲۰۰ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی خارپێت: ۱ سڤیل، ۱۳ گەریلا و ۵ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئەرزینگان: ۱ سڤیل و ۱۵ گەریلا کوژراون.
- پارێزگەی ئەرزەرۆم: ۱ سڤیل، ۱۸ گەریلا و ۴ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی دیلۆک: ۱ گەریلا کوژراوە.
- پارێزگەی جۆلەمێرگ: ۶۲ سڤیل، ۱۰ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۶۴۶ گەریلا و ۲۷۰ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئیدیر: ۱۹ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی مەرەش: ۱سڤیل، ۵ گەریلا و ۲ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی قەرس: ۱ سڤیل، ۵۶ گەریلا و ۸ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی مەڵەتێ: ۱ گەریلای پەکەکە کوژراوە.
- پارێزگەی مێردین: ۵۶ سڤیل، ۱۰ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۲۶۵ گەریلا و ۱۴۷ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی مووش: ۱ سڤیل، ۱ کەس کە نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بووە، ۳۷ گەریلا و ۷ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی رووها: ۵ سڤیل، ۵ گەریلا و ۱۴ هێزی منیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی سێرت: ۵ سڤیل، ۱۲۸ گەریلا و ۳۷ ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی شرنەخ: ۱۶۳ سڤیل، ۱۴۸ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۷۹۰ گەریلا و ۲۱۰ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی دێرسم: ۱۱ سڤیل، ۲۷۹ گەریلا و ۲۷ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی وان: ۱۹ سڤیل، ۲ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۱۸۵ گەریلا و ۵۳ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
تورکیا
- لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱۵ تاوەکو تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴، لانیکەم ۲۹۲ سڤیل، گەریلا و ئەندامی هێزی ئەمنی لە ۱۷ پارێزگەی تورکیا کوژراون.
- ۷۶ سڤیل، ۹۶ گەریلای پەکەکە و ۱۲۰ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
دابەشکاریی زیانە گیانییەکانی تورکیا بەم جۆرەیە:
- پارێزگەی ئادانا: ۶ سڤیل، ۳ گەریلا و ۶ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئەنقەرە: ۴۸ سڤیل، ۷ گەریلا و ۲۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئەنتاڵیا: ۳ گەریلا و ۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئارتڤین: ۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراوە.
- پارێزگەی بورسا: ۱ گەریلا و ۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی گیرەسون: ۴ گەریلا و ۴ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی گوموشهانە: ۱ سڤیل، ۴ گەریلا و ۲ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی هاتای: ۳۳ گەریلا و ۹ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئیستەنبووڵ: ۱۶ سڤیل، ۳ کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، ۴ گەریلا و ۴۸ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئیزمیر: ۱ سڤیل و ۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی قەیسەری: ۱ سڤیل و ۱۵ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی کۆجائێلی: ۱ گەریلا کوژراوە.
- پارێزگەی مەرسین: ۲ سڤیل، ۱ کەس کە نازانرێ سەر بە چ لایەنێک بووە، ۲ گەریلا و ۱ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی موغڵا: ۶ گەریلا کوژراون.
- پارێزگەی ئۆردو: ۷ گەریلا و ۳ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی عوسمانییە: ۲۱ گەریلا و ۲ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ترابزۆن: ۱ سڤیل و ۵ ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
Your Comment