بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: دەبێت ئەمڕۆ بڕیار بدرێت لە سەر درێژکردنەوەی ماوەکە، ۳۳۰ پارت تۆمار کرابوو، بەڵام ژمارەی ئەو پارتانەی لە ساڵی ۲۰۱۵وە تاکو ئێستا ۳۸۰ پارتن تۆمار کراون، ۸۰ لەو پارتانە هەوڵیانداوە بەشداری هەڵبژرادن بکەن، ۷۰ پارتی دیکەش لە دامەرزاندندان، لەگەڵ تۆمارکردنی پێنج هاوپەیمانییەتی دیکە، ئەمڕۆش تا کۆتایی دەوام کات ماوە و چاوەڕێی بڕیارێک دەکەین.
ناوبراو دەشڵێت: ئەو پارتانەی مۆڵەتی دامەزراندنیان هەیە، لە ساڵی ۲۰۱۵ تاکوو ئێستا ۶۰ هاوپەیمانییەتییە. تەنیا پێنج لەوانە تازەن تۆمار کراون.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنە، ئەوان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن ئایا ئەو پارت و هاوپەیمانییەتییانە پێویستییان بە دەرفەتی درێژ کردنەوە هەیە، بۆ هێنانی پەڕاوەکانیان، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەو پارتانە.
جومانە غەلای ڕاشیگەیاند: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێگومان لەکاتی خۆیدا دەکرێت، هەروەها کۆمیسیۆن پلانی کاری خۆی هەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ۱۱ـی ۱۱ـی ئەمساڵ، لەگەڵ نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بەڕێوە دەچێت، کە زیاتر لە ملیۆنێک کەسە و دەرگای خۆ تۆمار کردنیش کراوەتەوە بۆ ئەو پارتانەی کە تازەن لەگەڵ تۆماری بایۆمەتری و خشتەکانیش دابەش کراون، تاکوو ۱۱ـی ۱۱ـی ئەمساڵ دەنگدانی تێدا بەڕێوە دەچێت بە دەنگدانی تایبەتیشەوە."
Your Comment