بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له پهیامێكدا وردەکاریی کۆبوونەوەیێکی نهێنی ئاشکرا کرد، کە لە ساڵی ۲۰۰۲ لە نێوان سەرکردە کوردەکانی عێراق و بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پلاندانان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن، سەرۆک كۆماری بهعسی ڕووخاو، كه له ئهمریكا بهڕێوهچووە، وتی: "ئەو کۆبوونەوەیە زۆر گرنگ بوو، چوونکە سەرکردایەتی عێراق قەناعەتیان بەوە هەبوو کە ئەمریکییەکان جددی نین".
زێباری ئاماژهی بهوهش كرد: "لایەنی عێراقی بە نوێنەرایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی دهکرا".
هۆشیار زێباری دهڵێت: "لە کاتێکدا لایەنی ئەمریکی ڕاوێژکارێکی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بریکاری سی ئای ئەی و جێگری وەزیری دەرەوەی لەخۆگرتبوو، واتا ئەوان نوێنەرایەتی زۆربەی لایەنە کاریگەرەکانی بڕیاردانی ئەمریکایان دەکرد".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا پەشیمانە لە ڕۆڵی خۆی لە ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق، زێباری وتی" "بەڕاستی پەشیمان نیم، بە پشت بەستن بە ئەزموون و ئازارەکانی شەخسی و خێزانی و دەرونی خۆم".
ئهوهشی خستهڕوو، پێیوابووە ئەو گۆڕانکارییە حەتمییە: "شتەکان بەرەو باشتر دەڕۆن، هەندێک ئامانج بەدەست هاتوون و هەندێکی دیكهش بەدەست نەهاتوون" و ههروهها ئهوهی ئومێدیان پێی دەخواست وڵاتێکی دیموکراتی، فرەیی و بە یاسا و یەکسانی بەڕێوەدەبرێت بەدینەهاتووە".
زێباری باسی لە ئازارەکانی خێزانەکەی کرد لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن و ڕوونی کردەوە: "سەدام سێ برای گهورهی كوشتووه، یەکێکیان بە پێدانی ژەهری تالیۆم لە ئاوی پرتەقاڵدا، دواتر دوو کەسی دیکەش لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو لە نێوان مووسڵ و هەولێر گیانیان لەدەست دا".
Your Comment