بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا له هه‌رێمی کوردستان له مه‌راسیی ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆڕمی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئەم پلاتفۆڕمه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی وابکه‌ن که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناحزبی بێت.
کۆنسووڵی ئەمریکا جەختی کردەوە، پێشمه‌رگه دەبێت شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی کوردستان بکات نه‌ک بۆ که‌سانێک و که‌سایه‌تی دیاریکراوی حزب و وتیشی: له پاڵ هه‌وڵه‌کانمان بۆ ناحزبی کردنی پێشمه‌رگه، ئێمه ماوه‌ی زیاتر له ۱۰ ساڵه له‌ڕووی ڕاهێنانی پزیشکی و ڕاهێنانی دیکه‌وه یارمه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌مان داوه.
هەروەها، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، له پڕۆسه‌ی چاکسازیدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پنتاگۆن واژۆ کراوه پێویسته تا ۲۰۲۶ ته‌واوی هێزه‌کانی یه‌کبخرێن و هیوادارن له‌وکاته‌دا بگه‌نه کۆتایی.
Your Comment