پاش ۱۰ ساڵ، دوو گەنجی ئێزدی ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرانەوە

دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی پاش ۱۰ ساڵ لە ڕفاندنیان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ـی نیسانی ۲۰۲۵، دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی دوای زیاتر لە ۱۰ ساڵ لە ڕفاندنیان، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

دوو گەنجی ئێزیدی بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ، خەڵکی گوندی کۆجۆ، لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۳ و عوسمان خەیلۆ خەدیدە، خەڵکی گوندی وردیە لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۷، دوای زیاتر لە ۱۰ ساڵ لە ڕفاندنیان لەلایەن داعشەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

ئەوەی دەرکەوتووە، ئەو دوو گەنجە، "لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا ڕەنج و ئازارێکی زۆریان کێشاوە. دیار چاوێکی لەدەست دا، عوسمانیش بەهۆی ئەو مەشق و ڕا‌هێنانە توندانەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستی ڕاستی بڕاوەتەوە."

پاش ۱۰ ساڵ، دوو گەنجی ئێزدی ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرانەوە

News Code 225314

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha