بوومەلەرزەیێکی بەهێز ئیستەنبووڵی هەژاند

بوومەلەرزەیێکی بەهێز ئیستەنبووڵ و چەند ناوچەیێکی تورکیای هەژاند و دەزگای بوومەلەرزەزانی وڵاتەکەش دەڵێت، گوڕەکەی ٦.٢ پلەی رێختەر بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیێک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ئیستەنبووڵی هەژاندووە و چەقی بوومەلەرزەکە دوورگەی مارمارا دەنیزی بووە.

ئافاد ئاماژەی بەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە سەعات ١٢:٤٩ خولەکدا، بە قووڵیی ٦.٩٢ کیلۆمەتر لە ئیستەنبووڵ ڕووی داوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە و تا ئێستا هیچ ئامار و زانیاریێکی ڕوون لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی دیکە لە دەریای مارمارا لە ئیستەنبووڵ ڕوویان داوە.

News ID 225289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha