بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیێک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ئیستەنبووڵی هەژاندووە و چەقی بوومەلەرزەکە دوورگەی مارمارا دەنیزی بووە.
ئافاد ئاماژەی بەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە سەعات ١٢:٤٩ خولەکدا، بە قووڵیی ٦.٩٢ کیلۆمەتر لە ئیستەنبووڵ ڕووی داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە و تا ئێستا هیچ ئامار و زانیاریێکی ڕوون لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی دیکە لە دەریای مارمارا لە ئیستەنبووڵ ڕوویان داوە.
Your Comment