بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی له پهیامێكدا لهبارهی دۆخی غهززهوه، باسی لهوه كردوه: "غەززەی بریندار لەبەرچاوی جیهاندا بەتەواوی وێران کرا، نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون، برسێتی و نەخۆشی منداڵانی بێ باوک و بێوەژنان دەکوژێت، مزگەوتی ئەقسا و قیبلەی یەکەمی مسوڵمانان و شوێنی شەو ڕەوی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم)، بێویژدانانە و بێدینانە دەستدرێژی کراوەتە سەر".
عەلی قەرەداغی نووسیویهتی: "ئەی ئوممەتی ئیسلامی، ئەی ویژدانی مرۆڤایەتی، بێدەنگی هەتا کەی؟ چی ماوەتەوە بۆ جووڵە و هەستانەوە و ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە؟، كهی كهی كهی، ئێوە لهكوێت؟".
Your Comment