بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید له نامه‌یێکدا داوای له موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در کردووه، بڕیاره‌که‌ی بۆ بایکۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که بڕیاره له مانگی (تشرینی دوه‌م/۱۱)ی ۲۰۲۵ ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شداری له پرۆسه‌که‌دا بکات.
مانگی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در به‌شداری نه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به "گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران" کرد، هاوکات ڕایگه‌یاندبوو عێراق "دوا هه‌ناسه‌ی خۆی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له مانگی (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۲، سه‌در بڕیاری دا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بکشێته‌وه و به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێکی داهاتوو نه‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به سیاسه‌تمه‌داره "گه‌نده‌ڵه‌کان"ه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای بانگه‌وازه‌که‌ی هات بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ر ۷۳ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی.
Your Comment