بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ده‌باشان پێشوازیی له عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری، باڵیۆزی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له عێراق کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی جه‌لال تاڵەبانی و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه کرد و جه‌ختیان له زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌که کرده‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی په‌رۆشی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری وه‌به‌رهێنانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و وتی: "ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییێک پێشکه‌شی کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی سعوودیه بکه‌ین تاوه‌کوو له بووژاندنه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگه‌ر بگێڕن و کاره‌کانیان ببنه هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار".
دۆخی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو و هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌که له گرژیی کرده‌وه.
Your Comment