بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنداروێکدا ڕایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی و عەلی عەلاق، هەروەها باسیان لە پرۆسەی بەدیجیتەڵ کردنی خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەی 'هەژماری من' کرد.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکوومەت: "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم رووەوە، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازی کردن لە سیستەمی بانکیدا".
وەکوو لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتەکەیشی بۆ هاوئاهەنگی کردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن".
Your Comment