کوردپرێس: کەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا، دامەزراوەی سەربازییەکانیا ئاگادار کردۆتەوە لە کشانەوەیان لە سووریا، کە لە ماوەی دوو مانگدا دەست پێدەکات.
بەگوێرەی ئەو کەناڵە، هێشتا گوشار هەیە لەسەر واشنتۆن بۆ دواخستنی ئەم کشانەوەیە لە سووریا، ئەوەش لە ترسی ئەوەی کە تورکیا دەست بەسەر ناوچەی ستراتیجی زیاتردا بگرێت لە سووریا، ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە.
لە دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پرسی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سووریا ناو بەناو دەبێتە باس و خواس و پێشتر چەند میدیایێکی ئەمریکی هەواڵی کشانەوەی سوپای ئەمریکایان لەماوەی (30بۆ 90) ڕۆژدا لە سووریا بڵاو کردەوە، بەڵام کاتێک رۆژنامەنووسان لەبارەی ئەو پرسە پرسیاریان لە ترەمپ کرد، بێ ئاگایی خۆی لە بڕیارێکی لەوشێوەیە دەربڕی و وتی نازانم سەرچاوەی ئەو زانیارییانە کوێیە.
Your Comment