بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی باڵای عێراق سەبارەت بە سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: سەرۆکی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکەن.
هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا تیشک دەخرێنە سەر کۆمەڵێک بابەتی ستراتیژی، دیارترینیان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، جگە پرسی وزە و گواستنەوە و بازرگانی.
Your Comment