بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێکدا بۆ میدیاکان له لوتکەی وەبەرهێنانی ئەبووزەبی لە ئیمارات، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی ههرێمی کوردستانهوە ڕایگهیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کردوە و کێشەکە، زیاتر تەکنیکییە".
پهیوهست به ههماههنگی نێوان ههرێمی کوردستان و ئیمارات، نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردهوه، "لە کوردستان زیاتر لە هەمو وڵاتانی دیکەی جیهان، پێویستیمان بەوە هەیە، کەرتی تایبەت لەگەڵ حکوومەت، دەست لەناو دەست، زیاتر هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکەنەوە. ئەگەر سەیری دۆخی کوردستان بکەین لەو کاتەوەی دەستەی وەبەرهێنان دامەزرێنراوە تا ئێستا، دەبینین پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە".
ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو: "نابێت ئەو پێشکەوتنانەی بە دەست هاتوون، بە کەمی بزانین ئەم پێشکەوتنانە بەدەست نەدەهاتن، ئەگەر کەرتی تایبەت لەگەڵ حکوومەت نەبوایە، دەمەوێت دەستخۆشییێکی گەرمی دەستەی وەبەرهێنان بکەم کە ڕۆڵێکی گەورەیان لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستاندا هەبووە و تموحمانە، ئەم پێشکەوتنانە زیاتر ببن".
Your Comment