هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان دەكات و جەخت دەكاتەوە كە بەڕێگەی ئاشتیانە، پابەندن بە بەدەستهێنانی سەقامگیری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X بڵاویكردەو، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەموو سوورییەکان و جیهانی ئیسلامی دەکەم.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت دەكەینەوە کە هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە، هەروەها بەڕێگەی ئاشتیانە، پابەندین بە بەدەستهێنانی سەقامگیری.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات  دەخوازێت، كە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاتەکەیان بهێنێت.

News Code 225136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha