بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ جێبەجێ كردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی سووریا و هەسەدە پێكیهێنابو، کۆ بوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆهەلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەگەڵ حوسێن سەلامە، سەرۆکی لیژنەکە لە ئیدارەی سووریا و ئەندامانی دیکەی هەردوولا ئامادەبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە لە سەرەتای مانگی (نیسان/۴)ی داهاتووەوە دەستبەکارکردنی پێکەوەیی لیژنەکان بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، "باس لە جاڕنامەی دەستوری و جەختكرایەوە لەوەی گە هیچ پێکهاتەیەکی سووری لە بەشداری کردنی داهاتووی سووریا و داڕشتنی دەستور بەدور نەبێت، هەروەها تیشک خرایە سەر پێویستی ئاگربەست لە سەرانسەری خاکی سووریا".
Your Comment