بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیی كرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئاماژەی بەوەکرد "كۆبوونەوەکەی دوێنێی بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانی كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كۆبوونەوەی داهاتووی وەفدی باڵای دانووستانكاری یەكێتی و پارتی".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کرد: "هەرێمی كوردستان پێویستی بە حكومەتێكی كارا و بەهێز و خزمەتگوزار هەیە و وتیشی هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كە لە رێككەوتنی ئەمجارەی پێكهێنانی حكومەتدا، میكانیزمی گونجاو دیاری بكرێت بۆ ئەوەی لایەنەكان پابەندبكرێن بە جێبەجێ كردنی رێككەوتنەكە".

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، كۆبوونەوەکەی دوێنێی بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانی لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، دەشڵێت لێكتێگەیشتنی باش لەسەر پێكهێنانی حكوومەت دروست بووە.
News Code 225072
Your Comment