بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆی ۴۶ ملیۆن کەس، ۲۸ ملیۆن کەسیان لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ مافی دەنگدانیان دەبێت.
بــە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، زۆرترین رێژەی زیادبوونەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، میسان، نەینەوا، ئەنبار و زیقارە، هەروەها لەنێو زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران، یەک ملیۆن دەنگدەر لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۷ن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەساڵی ۲۰۲۱ ژمارەی دەنگدەران ۲۵ ملیۆن و ۱۳۹ هەزار و ۳۷۵ کەس بوو، هەروەها ژمارەی دەنگدەران لە ساڵی ۲۰۱۸، ۲۴ ملیۆن و ۳۵۲ هەزار و ۲۵۳ دەنگدەر بوو.
Your Comment