بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، داوای یاسایی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری سلێمانیی رەت کردەوە بەو پێیەی ئەو سکاڵا لە "ئیختساسی" دادگاکەیان نییە.
رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقینەوە و لە ئەنجامدا عەقید هاوکار عەبدوڵڵا، ناسراو بە هاوکار جاف گیانی لەدەستدا و لەسەر ئەو دۆسیەیە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، دادگەی تاوانی هەولێر، بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بۆ شەش کەس دەکرد، کە وەهاب هەڵەبجەیی یەکێکیان بوو.
میدیاکانی یەکێتی لە کاتی دەرچوونی حوکمی دادگاکەدا ئەو بڕیارەی سیاسی و بێ بنەما ناوزەد کرد.
Your Comment