کتێبی «ژین زیترین» بە زاراوەی پەهلەیی له ئیلام بڵاو کرایەوە

له سەر ئەرکی بڵاوگەی نیشتمان له ئیلام کتێبی «ژین زیترین» بە واتای ژیانی دێرین له زاراوەی پەهلەیی له چاپ درا و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسەری ئەم کتێبە بەنرخەی خاتوو مەریەم ڕهنەما فولکلۆر نووسی زاراوەی پەهلەییە، کە بە زمانێکی پاراو باسی ڕێوڕەسمەکانی ژیانی کۆنی کردووە و ناوەرۆکێکی جوانی هەیە و دەتوانێت بیرەوەری گەورەساڵان وەبیریان‌بێنێتەوە و بۆ نەوەی نوێیش سەرەنجڕاکێش بێت.

(ژیین زیترین) یەکەم کتێبی فولکلۆری پەهلەییە کە باس لە ئەدەبیات و کەلتوور و شێوازی  ژیانی دێرین دەکات کە هێشتایش هەندێک لەو دێوڕەسمانە وەکوو خۆی ماوەتەوە.

ئەم کتێبە یەکەم بەرهەمی خاتوو مەریەم ڕەهنەما نووسەری کوردی پەهلەییە کە خەڵکی شاری پەهله سەربە بە شارستانی دێهلۆران له پارێزگای ئیلامە، ئەم بەرهەمە بە زمانێکی پاراوی زاراوەی کوردیی پەهلەیی نووسراوە.

له تایبەتمەندیەکانی ئەم کتێبە دەتوانین  بە لایەنی فێرکاری ئەم کتێبە ئاماژە بکەین. لاپەڕەی یەکەمی ئەم کتێبە تەرخان کراوە بۆ ڕاهێنانی ئەلفوبێ زمانی کوردی تا ئەو کەسانەی کوردی نازانن بتوانن بە ئاسانی دەقی کتێبەکە بخوێننەوە.

زاراوەی کوردی پەهلەیی زمانی زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانی ئیلامه کە له شارەکانی دێهلوران، ئابدانان، درەشهر، مەیمە،پەهلەدا دەژین.

News Code 224993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha