بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی ئاکپارتی کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە، لەدوای بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی فراوانی حزبەکەی بۆ میدیاکانی تورکیا قسەی کرد و ڕایگەیاند: "نایانەوێت چیتر توندوتیژیی و تیرۆر لە تورکیا ڕووبدات".
عەلا وتیشی: "بە باشی سەیری ئەو گۆڕانکاریی و پێشهاتانە دەکەین کە لە دەوروبەری تورکیا ڕوو دەدەن، تائێستا تورکیا باجێکی زۆری داوە و هاوڵاتیانیش بوونەتە قوربانیی ڕووداوەکان، هەموو ئەوانەش بوونە سەرچاوەی ئێش و ئازارێکى زۆر بۆ گەلی تورکیا لە ئاستی ناوچەکە".
جێگری سەرۆکی ئاکپارتی لەبارەی پابەندبوونی پەکەکەش بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان ڕایگهیاند: "چاوەڕوانین ئۆجەلان داوا لە پەکەکە بکات چەکەکانی دابنێت، هەربۆیە گەشبینین کە پەکەکە پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەبێت، بەڵام بەرژەوەندیی و بارودۆخی ناوچەکە جیاوازی هەیە، بۆیە گومان دەکەین پەکەکە بە وریاییەوە نزیک دەبێتەوە".

Your Comment