وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، هاکان فیدان و عەباس عێراقچی بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی فەلەستینیان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران داوە و جەختی لە درێژ پێدان بە هەوڵەکان بۆ گەشەسەندنی پێوەندییەکان داوە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە شێوازی پێوەندییەکانی دوو وڵات جەختی لە گەشەپێدان بە هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا کردۆتەوە.

فیدان هەروەها باسی لە گرینگ بوونی پشتگیری هەموو وڵاتانی ئیسلامی لە مافی خەڵکی فەلەستین کردووە و پێشوازیشی لە پێشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامی.

News Code 224854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha