لە شرناخ هێرش کرایەسەر ماڵی سەرۆکی دەم پارتی

بەشی تورکیە- شەوی ڕابردوو ماڵی فەیسەڵ بابات، سەرۆکی دەم پارتی لە شینۆبەی سەر بە پارێزگای شرناخ لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو ماڵی فەیسەڵ بابات، بەرپرسی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شینۆبا، لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر.

گولە تەقێنراوەکان بەر دارێکی بەردەم ماڵەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

دوای هێرشەکە سوپای تورکیا و هێزەکانی جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. جەندرمە دوای لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمارکردنی ڕاپۆرتی فەرمی، ئەندامانی بنەماڵەی باباتیان بردە بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی لەوبارەوە ڕوونکردنەوە بدەن. 
هەروەها ڕاگەیەندرا کە فەرماندەیی جەندرمەی شینۆبا لێکۆڵینەوەی بەرفراوانی بۆ ئەم ڕووداوە دەستپێکردووە.

News Code 224830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha