بە ئامانجی پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی سەردانی تورکیامان کرد

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئامانجی سەردانەکەمان پشتیوانی و هاندانی ئ

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ توركیا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه‌: "ئەو سەردانەی مامۆستا عیرفان و شاندی یاوەری لە بزووتنەوەی ئیسلامی کورستان لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی نائارام و سەقامگیرە، ئەو گۆڕانکاریەی لە سوریا ڕویاندا بە دڵنیاییەوە کاریگەری گەورەی هەبوە لەسەر ناوچەکە، ئێمەش وەک لایەنێکی سیاسی کە دەیان ساڵە خەباتی سیاسی و ئاینی و نەتەوەییمان هەیە لە پێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان ناکرێت بێئاگابین لەو پێشهات و گۆڕانکاری و ڕوداوە خێرایانە کە ڕوویان دا".

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان وتیشی: "دەکرێت ئامانجی سەرەکی سەردانەکەمان هاندان و پشتیوانی بێت بۆ ئەو پرۆسەی ئاشتییەی کە لە تورکیا و ناوچەکە هەیە کە ئەردۆغان و باخچەلی ڕایانگەیاندوە، لە ڕێگەی دەم پارتیەوە بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ ئۆجەلان، چوونکە ئەو پرۆسەیە زۆر گرنگ و کاریگەرە ئەگەر سەربگرێت دەبێتە مایەی ئارامی و بەرقەراربوونی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا، هەروەها کاریگەری ئیجابی گەورەشی دەبێت لەسەر ئەو بارودۆخە نوێیەی کە لە سووریا هاتۆتە ئاراوە".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بڵاو کردەوە.

پێشتریش هەریەک لە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە.

News Code 224812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha