بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ ماڤەکانی مرۆڤ رایگەیاند:"چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندە سەربازییەکان و بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داناوە".
بە گوێرەی ڕوانگەکە، هێرشەکانی "داعش" لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ئێستادا هەوڵی وەستاندنی هێرشەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە لەو هێرشانەدا بەلاینی کەم نۆ کەس کوژراون.
ئەو ڕوانگەیەی چاودێری شەڕو پێکدادانەکانی ناو سووریا دەکات لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت "لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە، داعش ١٦ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، لەوانە هێرشی چەکداری و بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا".
Your Comment