بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له دیدارەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاسی هاوكارىی و پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له بواره‌كانى سه‌ربازى و سياسى و مرۆييدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ليندنهر، سهرساميى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداريى هاووڵاتييان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، بيروڕاى گۆڕييهوه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه.
Your Comment