پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەریمی کوردستان بۆ سەرۆکی ئەمریکا

نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.  

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند: "بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو ٤٧ەمین سەرۆکی ئەمریکا".

بارزانی دەشڵێت: "هاوبەشی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لە کارکردنی پێکەوەیە لە نزیکەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهای هاوبەش". 

ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سوێندی دەستووری خوارد و وەک سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکی خولی دووەمی خۆی ڕاگەیاند. 

News Code 224753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha